سەربازانی عێراق وەك حەشدی شەعبی بۆ شەڕكردن لە یەمەن ناونووس دەكرین

سەربازانی عێراق وەك حەشدی شەعبی بۆ شەڕكردن لە یەمەن ناونووس دەكرین
رۆژنامەی (فاینانشیاڵ تایمز)ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە حەشدی شەعبی لە عێراق بۆ بەشداریكردن لە شەڕی یەمەن و هاوكاریكردنی حوسییەكان؛ دەستی بە ناونووسكردنی سەربازانی عێراق كردووە.

رۆژنامەكە لە دانیشتوانی بەسرەی گواستووەتەوە كە بۆ بەشداربووانی سەربازانی عێراق لە شەڕی یەمەن؛ مووچەی زۆر و ئایدۆلۆژیی پیشەیی خراوەتەروو؛ بە پێی راپۆرتەكە ئەو كەسانەی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە شەڕی یەمەن ناونووس دەكەن مانگانە 1500 دۆلار وەردەگرن.

لە هەمان كاتدا؛ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر؛ داوای چاكسازی یاسای فەرمیبوونی حەشدی شەعبی لە ریزەكانی سوپادا كردووە، ئەمڕۆش شاندێكی رەوتەكە لەگەڵ دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق بۆ ئەو مەبەستە كۆبووەتەوە.
BAS NEWS -
Top