دەنگدان بۆ بودجە خرایە پێنجشەممەی دابێ

 دەنگدان بۆ بودجە خرایە پێنجشەممەی دابێ
بەغدا ئەمڕۆ بڕیاربوو دەنگدان بۆ پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراقدا بکرێ، بەڵام دەنگدانەکە خرایە رۆژی پێنجشەممەی دابێ.



(ئەشواق جاف) گوتی، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەنگ لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت، بەڵام لیژنەی دارایی ١٥ مادەی لە پڕۆژەیاساکە تاوتوو نەکردبوو، بۆیە دەنگدانەکە دواخرا.



ئاماژەیشی دا، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی دابێ، دەنگ بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بدرێ بەمەرجێک ئەگەر لیژنەی دارایی توانی کارەکانی تەواو بکات.












KDP
Top