کەربەلا؛ له تەقینەوەیەکدا دەیان زیارەتکاری ئێرانی کوژران
بەرپرسێکی ئەمنیی پارێزگای بابل به "فرانس پرێس"ی رایگەیاند، کەمتر له دە کەس له قوربانییەکان عێراقین و ئەوانی دیکه ئێرانین.
بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقینەوەیه راگەیاندووه.
ئەو زیارەتکارانه دوای ئەوەی دوێنێ مەراسیمی ئەربەعین تەواو ببوو، له کەربەلاوه بەرەو ئێران بەڕێکەوتبوون.
تەقینەوەکه بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له گوندێکی نزیک حلله، له ١٢٠کیلۆمەتری باشووری بەغدا و ٨٠کیلۆمەتری کەربەلا رووی دا.
هەموو ساڵ نزیکەی ٢٠ملیۆن شیعه بۆ بەشداریی له مەراسیمی ئەربەعین روو له کەربەلا دەکەن.
PAYAMNER -
