موسڵ... داعش له نوێژی هه‌ینی چه‌كداره‌كانی به‌بوونی 50 جۆر حۆری فریو ده‌دات
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوه، زۆربه‌ی وتاربێژه‌كانی داعش له نوێژی هه‌ینی مزگه‌وته‌كانی به‌ری راستی شاری موسڵ، قسه‌كردنیان له‌باره‌ی "حۆری عه‌ین" چڕكردۆته‌وه كه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یان دوای كوژرانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ده‌ستی ده‌هێنن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چیرۆكی "حۆر عه‌ین" بووه‌ته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی له وتاره‌كانی نوێژی هه‌ینی، وتیشی، ئه‌و قسانه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه مه‌عنه‌ویاتی چه‌كدارانیان به‌رز بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ری چه‌پی موسڵ له‌به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان دووچاری زیانێكی گه‌وره بوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، یه‌كێك له وتاربێژه‌كان باسی له بوونی 50 جۆر له "حۆری عه‌ین" كردوه كه چاوه‌ڕێی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن، وتیشی، رێكخراوی داعش باش ده‌زانێ جه‌نگه‌كه‌ی دۆڕاندوه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ تاكۆتایی هه‌وڵی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌كانی بدات.
PAYAMNER -
