فه‌رمانده‌ییه‌كی باڵای سوپای عێراق: پلانێكی شه‌ش مانگی دارێژراوه‌ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ

فه‌رمانده‌ییه‌كی باڵای سوپای عێراق: پلانێكی شه‌ش مانگی دارێژراوه‌ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ
فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای عیراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕه‌كه‌ ئاسان نابێت و هێزه‌ عیراقییه‌كان خشته‌یه‌كی كاتی شه‌ش مانگییان داناوه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌ 17ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو ده‌ستی پێكرد به‌ به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌ی كوردستان و سوپای عیراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ پشتیوانی گورزه‌ ئاسمانییه‌كانی فرۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان تائێستا به‌رده‌وامه‌.

هێزه‌ عیراقییه‌كان تائێستا نزیكه‌ی %60ی پارێزگاكه‌ و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی موسڵیان ئازاد كردووه‌، به‌ڵام ئازادكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژئاوا ڕه‌نگه‌ مه‌ترسیدارتربێت.

لیوا نه‌جم ئه‌لجبوری، فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای عیراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، كه‌ ساڵی پار حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، داوای لێكرد له‌ ئه‌مریكاوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌ ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند"هێزه‌ عیراقییه‌كان خشته‌یه‌كی كاتی شه‌ش مانگییان داناوه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ". به‌ڵام دڵنیایه‌ كه‌ هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رده‌كه‌ون و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ره‌سده‌هێنێت.
PAYAMNER -
Top