هێزه‌كانی عێراق لە موسڵ گه‌یشتوونه‌ته كەنار رووباری دیجله
ئەمڕۆ شەممە له بهیاننامهیەكدا سوپای عێراق رایگه‌یاند یه‌كه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی نۆ، پێشڕه‌وییان كردووه و گوندی جلیوخانیان له میحوه‌ری زاب له رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله كۆنترۆڵ كردووه‌تەوە.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17ی مانگی رابردوو و به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستە چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراون و ئێستە موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆ دراوه.
BAS NEWS -
