سعودیە: مالیكی هۆكاری نەهامەتی و مەینەتییەكانی گەلانی عێراقە

سعودیە: مالیكی هۆكاری نەهامەتی و مەینەتییەكانی گەلانی عێراقە
سامر سەهبان وەزیری كاروباری كەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە و بالیۆزی پێشووی ئەو وڵاتە لە عێراق بەتوندی هێرش دەكاتە سەر نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و بەسەرچاوە و هۆكاری نەهامەتی و مەینەتییەكانی عێراق وەسفی دەكات.


سامر سەهبان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (ئێم بی سی) عەرەبی رایگەیاند كە مالیكی شیعە و كورد و سونە و پێكهاتەكانی عێراقی لەنێو بردووە و دووچاری نەهامەتی كردوونەتەوە.


هەروەها روونی دەكاتەوە كە بەفەرمانی ئەو سوپای عێراق لەو ناوچانەی داعش داگیری كردبوون، كشایەوە و ئەو وای كرد داعش هەڕەشە لە سعودیە و ولاتانی كەنداویش بكات.


سەهبان ئاماژەی بەوەش كرد كە هێشتا مالیكی و دارودەستەكەی دژایەتی حكومەتی ئێستەی عێراق دەكەن، كە خەریكە هەنگاوی ئەرێنی دەنێت بەرەو وڵاتانی عەرەبی و لە كەنداو نزیك دەبێتەوە.
BASNEWS -
Top