ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له حله 80 كه‌سى كوشت و داعش به‌رپرسیارێتى خۆى ڕاگه‌یاند
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێك له وێستگه‌ى فرۆشتنى سووته‌مه‌نى له ناوچه‌ى شۆملى له خۆرهه‌ڵاتى شارى حله، 80 كه‌س كوژران و 24ى دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
ته‌قینه‌وه‌كه جگه له‌و زیانه گیانییانه، هاوكات زیانێكى مادى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیل سووتان.
دواى ته‌قینه‌وه‌كه، ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، به‌رپرسیارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ڕا گه‌یاند.
BAS NEWS-
