داعش 250 فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسى عێراقی به‌ره‌و سووریا ده‌ڕفێنێت
عه‌قید وه‌لى دلێمى، ئه‌فسه‌ر له سوپای عێراق، ڕای گه‌یاند :" داعش هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوو له شارۆچكه‌كانى عه‌نه و ڕاوه و قائیم (350 كم خۆرئاواى ڕومادى) له‌ناو ماڵى فه‌رمانبه‌ره‌كانى حكوومه‌تى عێراقی كه پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌وبه‌یان پێكرابوو، ئه‌نجام دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ڕێكخراوه‌كه 250 فه‌رمانبه‌ر و پۆلیسی له‌و شارۆچكانه ڕفاندووه و گواستوویانێتییهوه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى له سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدایه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره، باسى له‌وه‌ش كرد، كه داعشئهو فه‌رمانبه‌ره ڕفێندراوانه‌ى تۆمه‌تبار كردووه به‌وه زانیاری‌یان له‌سه‌ر باره‌گا و جووڵه‌كانیان به هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق داوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه چاره‌نووسى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه تا ئێستا دیار نییه .
باسنيوز
