والی به‌ری چه‌پی موسڵ له ناو شاره‌كه كوژرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا وا هاتین" ئاشكرای كرد، له گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌نی موسڵ والی داعش له‌به‌ری چه‌پی موسڵ كوژراوه.
فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا واهاتین" فه‌ریقی روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌نی به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌زگای دژه‌تیرۆر توانی تاوانبار مه‌روان حامد ساڵح بكوژن.
یاره‌ڵا وتیشی، ده‌زگای دژه‌تیرۆر ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی تیرۆرستانی كوشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له تێپه‌ڕاندنی ریزه‌كانی داعش له موسڵ كردوه، وتیشی، له ئێستادا ئه‌ندامانی سه‌ر به هه‌واڵگری له شه‌قامه‌كانی موسڵ ده‌سوڕێنه‌وه و زه‌بر له داعش ده‌وه‌شێنن.
PAYAMNER-
