سوپای عێراق لە باشووری رۆژئاوای موسڵ سێ گوندی کۆنترۆڵکردەوە
دانیشتوانی هەر سێ گوندەکە لە ماڵەکانیان دەرنەچوون، ئەگەر چی لەژێر شەڕێکی قورسدا بوون و داعش نەیهێشتووە جوڵە بکەن تاوەکو بیانکاتە قەڵغانی سەلامەتی چەکدارەکان.
پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە گوندی تەواجنەی نوێ دەژی و دەڵێت، "28 مانگە لە ترسی چەکدارانی داعش لە ماڵەوە و لە ترسی چەکدارانی داعش خۆم حەشاردابوو".
بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو گوندانە، سوپای عێراق قۆناخێکی نوێی سەربازی دەبڕێت، چونکە تەنیا بە کۆنترۆڵکردنەوەی گوندێکی دیکە هێزەکانیان لە قۆڵەکانی باشوور و باشووری رۆژئاوای موسڵ یەکدەگرنەوە.
RUDAW -
