راکردنی سەرکردەکانی داعش لە موسڵ بەردەوامە و ئەمڕۆش ١٢سەرکردەی دیکە بەرەو سوریا رایان کرد

راکردنی سەرکردەکانی داعش لە موسڵ بەردەوامە و ئەمڕۆش ١٢سەرکردەی دیکە بەرەو سوریا رایان کرد
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری موسڵ ئاشکرایکرد، جارێکی دیکە ١٢ سەرکردەی دیکەی داعش لە موسڵ بەرەوش سوریا ریانکردووە، چونکە دەزانن لە کۆتایی نزیک بوونەتەوە.

"سەعید مەموزینی" بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "لە شاری موسڵ ١٢سەرکردەی دیاری داعش لە ترسی نزیکبوونەوەی ھێزە ئەمنیەکان لە ئازادکردنی موسڵ بەرەو سوریا رایانکردووە و خێزان و منداڵەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە، چونکە دەزانن لە کۆتایی نزیک بوونەتەوە.

سەعید مەموزینی گوتی: لە موسڵ زیانی زۆر بە داعش گەیندراوە و ئەمڕۆش ٨٣تیرۆرستیان لێ‌کوژراوە.

مەموزینی ئەوەشی خستەڕوو: لە شارۆچکەی تەلەعفەریش داعش ھەموو فەرمانگەکانی داخستووە و چەکدارەکانی راپێچی بەرەی جەنگ کردووە، لەبەر ئەوەی چەکداریان کەمبووە و ناچار بووە ئەو کارە بکات.



باسی لەوەشکرد: بەپێی زانیاریەکان ئەبوبەکر بەغدادی خۆی لە تونێلێکدا حەشارداوە و ترسی لێنیشتووە و پێنج کەسی نزیکی خۆشی گولـلەباران کردووە، بۆ ئەوەی شوێنی ئەو ئاشکرا نەکەن.
payamner -
Top