سێ گوندی دیكه له ده‌ست داعش ده‌رهێنران
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" هێزه‌كانی دژه تیرۆر به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی"ئه‌لبه‌كر،زه‌هه‌بییه،خه‌زرا،قادسیه‌ی یه‌ك،ته‌حریر،ئهلوهلاء".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه" هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توانیوویانه "فرۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر" له چه‌كدارانی داعش پاكبكه‌نه‌وه و ئه‌و رێگایه‌ی ده‌ڕوات بۆ رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا داببڕن.
جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ 37 رۆژه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان،به‌ڵام به‌هۆی بوونی خۆكوژ و نیشانشكێنه‌كانی داعش له ناو گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كانی شاره‌كه‌دا و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل،ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێواش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه‌ش هێزه عێراقییه‌كان به‌ره‌و رووی به‌ره‌نگارییه‌كی توندی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه.
payamner -
