ئەڵمانیا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات

ئەڵمانیا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات
حکومەتی ئەڵمانیا داوای لە بەغدا کرد پابەند بێت بە بەڵێنەکەی لەسەر پاراستنی مافی سوننەکانی پارێزگای نەینەوا و دوای ئازادکردنی شاری موسڵ ڕێگری بکات لە ئاوارەبوونی دانیشتووانی عەرەبی سوننەی شارەکە و کەمینەکانی دیکەی موسڵ.

بە پێی ھەواڵێکی سایتی کۆنا، فرانک ڤاڵتەر شتانمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وێڕای ئاماژە بە دیداری لەگەڵ ئیبراھیم جەعفەری ھاوتا عێراقییەکەی، ڕایگەیاندووە کە پێویستە عێراق پابەند بێت بە بەڵێنەکەی و ڕێگە نەدات عەرەبی سوننە و کەمینەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا دوای ئازادکردنی شاری موسڵ، ناوچەکەیان جێبھێڵن.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە گەیاندنی ھاوکاری بۆ ئاوارەکانی موسڵ و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆیان دووپات کردەوە.
payamner -
Top