مووسڵ.. دەستبەسەر نەخۆشخانەیەکی داعشدا دەگیرێت
شانەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 16ـی پیادەی عێراق دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان، نەخۆشخانەکەیان لە ناوچەی شەلالات لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
داعش لەو نەخۆشخانەیە، چەکدارە بریندارەکانی چارەسەر دەکرد و نەشتەرگەریشی بۆ بەشێکیان دەکرد.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنيوز
