هێزه عێراقییه‌كان یه‌كه‌مجاره چه‌كێكی نوێ له شه‌ڕی موسڵ به‌كار ده‌هێنن
سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی فیدراڵ رایانگه‌یاند 100 مامۆستای زانستی ده‌روونی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له موسڵ ره‌وانه كراون بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ به‌زركردنه‌وه‌ی وره‌ی سه‌ربازه‌كان داڕشتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ره عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌فسه‌رێك له په‌یمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند: "په‌یمانگه‌كه‌یان 100 مامۆستای به‌شی دروونی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له موسڵ ناردووه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی وه‌زاره‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی هێزه عێراقییه‌كان".
گوتیشی: "ئه‌و تیمه هه‌ر به گه‌یشتنیان به بنكه‌ی گه‌یاره له باشووری موسڵ ده‌ستیان به پێشكه‌ش كردنی محازه‌ره و دابه‌شكردنی بڵاوكراوه كرد بۆ پێداگری سه‌ربازان له سه‌ر شه‌ڕ".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له پۆلیسی فیدراڵ رایگه‌یاند: "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسن له زانستی ده‌روونی و دیپلۆمی باڵا له زانسته سه‌ربازییه‌كان"، ئاماژه به‌وه‌شیدا "ته‌واوی سوپاكانی جیهان له ماوه‌ی شه‌ڕدا پشت به یارمه‌تی مه‌عنه‌وی و ده‌روونی ده‌به‌ستن، بۆ پێشیگرتن به رووخان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتی و هه‌ماهه‌نگی به‌رامبه‌ر دوژمن".
