لەموسڵ داعش ھەڕەشەی کوشتن لە ھاوڵاتیان دەکات
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری موسڵ ئاشکرایکرد، کە بەفەرمانی ئەبوبەکر بەغدادی ھەر کەسێک دژی داعش قسە بکات دەیکوژن.
سەعید مەموزینی بەرپرسی رگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەمڕۆ خەلەف نزار حەدیدی سەرۆکی پۆلیسی بەناو ئیسلامی داعش لەموسڵ بەرەو شوێنێکی نادار رایکردووە وسەرکردەیەکی دیکە بەناوی فارس نایف محەمەد بەرەو سوریا ھەڵاتووە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ ئەمیری داعش ئەبوبەکر بەغدادی لەپەیامێکدا بۆ چەکدارەکانی باسی لەوەکردووە ئەو ھاوڵاتیانەی دژی داعش قسە دەکەن بەتوندی دەمکوتیان بکەن وبیانکوژن.
PAYAMNER-
