جۆن کێربی : پێویستە کورد و حکوومەتی عێراق بەیەکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن

جۆن کێربی : پێویستە کورد و حکوومەتی عێراق بەیەکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێربی دووپاتیکردەوە، ئەوەی بۆ ئەمریکا لە ھەموو شتێک گرنگترە رزگارکردنی مووسڵە.

کێربی جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا و ھاوپەیمانان وەک لایەنێک لە شەڕی مووسڵ تەواو ھاوکاری و پاڵپشتی ھێزە عێراقییەکان دەکات، کە پلانێکی عێراقی جێبەجێ دەکەن، پلانێک کە دوای گفتووگۆیەکی زۆری نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھاتووەتە ئاراوە.

ھەروەھا، جۆن کێربی باسی لە جەربەزەیی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد لە بەردەوامی ھەوڵەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.

کێربی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد پێویستە کورد و حکوومەتی عێراق بەیەکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن
PAYAMNER-
Top