حه‌شدی شه‌عبی دابڕینی ته‌واوی ته‌له‌عفه‌ری له سوریا راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیان شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوی له سوریا دابڕن.
راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وتی، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێزه‌كانیان توانیان شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به‌ته‌واوی له سوریا دابڕن، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی پشتیوانی چه‌كدارانی داعش له سوریا بپچڕێنن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر نزیك بوونه‌ته‌وه، وتیشی، سه‌ركرده‌كانی داعش له‌و شارۆچكه‌یه به یاوه‌ری خێزانه‌كانیان به‌ره‌و خاكی سوریا هه‌ڵدێن.
PAYAMNER-
