موسڵ ... داعش بەزیادکردنی ھێرشە خۆکوژییەکانی بەرگرییەکی سەخت دەکات
ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی عێراقی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ رووبەڕووی بەرگرییەکی توندی داعش بە رێگەی ھێرشە خۆکوژییەکانی بووەتەوە.
ھێزەکانی دژە تیرۆر، رۆژی ھەینی ناوچەیەکی زیاتریان لە بەری چەپی شاری موسڵ کۆنترۆڵ کرد، کە ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ھێرشە خۆکوژییەکانی داعش.
لە دوایین ئۆپەراسیۆنی موسڵ، ھێزەکانی دژە تیرۆر ھێرشیان کردە سەر گەڕەکی تەحریر لە باکووری رۆژھەڵاتی موسڵ و بە توندتربوونی شەڕ لەم گەڕەکە، دانیشتوانەکانی بە بەرزکردنەوەی پەڕۆکی سپی ماڵەکانیان بەجێھشت و ئاوارە بوون.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ژنەکانی ئەم گەڕەکە پاش ئەوەی لە دەست داعش رزگاریان بوو، پێچەکانیان فرێ دا، کە لە لایەن داعشەوە بەسەریاندا سەپێنرابوو.
جەنەراڵ عەبدولوەھاب سەعیدی لە ھێزەکانی دژە تیرۆر رایگەیاند بەھۆی ھاووڵاتیانەوە پێشڕەوییەکانیان بە ھێواشی بەرێوە دەچن و ھێزەکانیان کە لە لایەن ئەمریکاوە مەشق و راھێنانیان پێکراوە، تەواوی گەڕەکەکە کۆنترۆڵ دەکەن
PAYAMNER-
