له ته‌له‌عفه‌ر داعش بنه‌وبارگه‌ى پێچايه‌وه
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سوپاى عێراق رايگه‌ياند، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه داعش سه‌رجه‌م باره‌گا سه‌ره‌كييه‌كانى له ته‌له‌عفه‌ر داخستووه.
سۆمه‌ريه نيوز بڵاويكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش ديوانه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان له ته‌له‌عفه‌ر داخستووه و چه‌كداره‌كانيان كردووه‌ته گرووپ و له كۆڵانه‌كانى شارۆچكه‌كه بڵاوه‌يان پێكردوون.
له 24 كاتژمێرى رابردوودا داعش له فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر له به‌رده‌م هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و حه‌شددا شكستى هێنا، هه‌رچه‌نده خۆيان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد، شه‌ڕێكى سه‌خت ده‌كه‌ن و فڕۆكه‌خانه‌كه چۆڵ ناكه‌ن.
K24-
