داعش له‌م دوو گه‌ڕه‌كه‌ی موسڵ بە توندی بەرەنگاری ھێزەكانی عێراقی دەبێتەوە
په‌یامنێری كوردستان24 چه‌كدار جه‌ماڵ رایگه‌یاند هێزه‌كانی عێراقی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی ئهربهجی و چه‌كدارانی داعش به نیشانه شكێن و دۆشكا به‌ره‌نگارییان بوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پێشی به ده‌رچوونی دانیشتوانی گهڕهكهكهشی ده‌گرن.
له لایه‌كی تره‌وه دژه تیرۆر هێرشی كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی "المحاربین" له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ.
لیوا روكن عارزی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بژارده‌ی دژه تیرۆر رایگه‌یاند: "هێزه‌كانمان رووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌كی توندی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه، كه به نیشانه‌شكێن، هاوه‌ن و رۆكێت هه‌وڵی پێشیگرتن به پێشڕه‌وی هێزه‌كانمان ده‌ده‌ن".
K24 -
