10ملیۆن عێراقی پێویستییان بە ھاوکاری مرۆییە

10ملیۆن عێراقی پێویستییان بە ھاوکاری مرۆییە
17رێکخراوی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافەکانی کرۆڤ ھۆشداری روودانی کارەساتێکی مرۆیی لە عێراق دەدەن، بەھۆی ئەوەی سێیەکی دانیشتوانی عێراق پێویستییان بە ھاوکاری و کۆمەکی مرۆیی ھەیە.

بەبۆنەی پێنانە دووەم مانگی ئۆپەراسیۆنەکانی مووسڵ، ئەو رێکخراوە مرۆییانە لە بەیاننامەیەکدا، ئاشکرایانکرد، ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ گەیشتۆتە 59 ھەزار، کە 26 ھەزارییان منداڵن.

رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای تەرخانکردنی بڕێکی زۆرتری یارمەتی مرۆیی دەکەن بۆ نزیکەی 10 ملیۆن ھاووڵاتی عێراقی کە لە دۆخێکی سەختدان.
Top