هاوشێوەیەکی عەبادی سەردانی عێراق دەکات
لە وێنەکەدا، کە عێراقییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، پێنج هاووڵاتیی دانیشتوون و دەگوترێ هاووڵاتیی شیعە مەزهەبی ئێرانین و بۆ سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا، سەردانی عێراقیان کردووە.
سیما و بەژن و باڵای یەکێک لەو پێنج کەسە، زۆر لە شێوە و سیمای حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێت.
باسنيوز
