هێزه‌ عیراقیه‌كان چوونه‌ ناو گه‌ڕه‌كێكی‌ تری‌ موسڵ

هێزه‌ عیراقیه‌كان چوونه‌ ناو گه‌ڕه‌كێكی‌ تری‌ موسڵ
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌ عیراقییه‌كان توانییان بچنه‌ ناو گه‌ڕه‌كی‌ موحاربین له‌شاری‌ موسڵ.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی‌ دژه‌تیرۆری‌ عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێزه‌كانیان توانیویانه‌ پێشڕه‌وی‌ زیاتر بكه‌ن‌و له‌ئێستادا چوونه‌ ناو گه‌ڕه‌كی‌ موحاربین له‌ناوشاری‌ موسڵ‌و شه‌ڕی‌ كۆڵان به‌كۆڵان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی‌ قادسییه‌ی‌ موسڵ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی‌ داعش له‌شه‌ڕێكی‌ قورسدان.

پێشڕه‌وییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان، یه‌كه‌م به‌ره‌وپێشچوونیانه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردووی‌ شه‌ڕی‌ موسڵ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ بونی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی‌ پلانی‌ نوێ‌ پرۆسه‌كه‌ خاوی‌ تێكه‌وت.

ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئازادكردنی‌ شاری‌ موسڵ زیاتر له‌مانگێكه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌، دوای‌ ئازادكردنی‌ هه‌ر زۆرینه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌ عیراقییه‌كان، شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته‌ ناو شاره‌كه‌‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیش له‌ده‌ست داعش ئازادكراون.




خەندان
Top