عێراق چوار فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف 16ی وه‌رگرت
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بڕیاره ئه‌و فڕۆكانه راسته‌وخۆ له شه‌ڕی دژی داعش به‌كاربهێنێت.
تا ئێستا عێراق، له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و 36 فڕۆكه‌یه، به سێ جار 10 فڕۆكه‌ی وه‌رگرتووه، دوایین جاریش له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی ئه‌مساڵ بو چوار فڕۆكه‌ی دیكه‌ی وه‌رگرت.
فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16، له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی جه‌نه‌راڵ داینامیكسی ئه‌مه‌ریكی به‌رهه‌مده‌هێنرێت و تا ئێستاش دراوه‌ته 20 وڵات، ئه‌و فڕۆكه‌یه به پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی داده‌نرێت و له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی زیاتر به كارده‌هێنرێت.
گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و 36 فڕۆكه‌یه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن دێت، له كۆتایی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2008، كه به‌شێكی تایبه‌ته به راهێنان و پڕچه‌ككردنی هێزه عێراقییه‌كان.
k24-
