عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووك عه‌بادی به‌هۆکاری دواخستنی گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌زانن
شێخ موهه‌یمه‌ن حه‌مدانی, گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییه له‌که‌رکووك, : "پرسی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر دواده‌خرێت و پرسه‌که بووه‌ته بابه‌تێکی سیاسی".
وته‌بێژه‌که ده‌شڵێت: "ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا, له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دانیشتين و جه‌نابیان ئاماده‌يی هاوکاری پێشمه‌رگه‌یان نیشانداوه له‌و شه‌ڕه, ئێمه‌ش پێشوازیمان له‌و هه‌نگاوه کرد, دواتر له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقیش قسه‌مان کرد، به‌ڵام هه‌ستمان کرد حکوومه‌تی ناوه‌ند ته‌نها خه‌ریکی کات کوشتنه و هه‌نگاوی کرداری نانێت له‌مباره‌یه‌وه".
شێخ موهه‌یمه‌ن پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌کات له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئایا ره‌وایه که هێزه عێراقیيه‌کان ئێستا شه‌ڕی موسڵ بکه‌ن و شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌یش بخه‌نه پشتیان و خه‌ڵکه‌که‌ی راده‌ستی داعش بکه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی عه‌ره‌بییه، داعش له‌نوێترین تاوانیاندا 17 هاووڵاتی حه‌ویجه‌یان سه‌ربڕیوه و به‌رده‌وامیش خه‌ڵکی بێ‌تاوان ده‌که‌نه ئامانج, له ئێستاشدا رێگه‌کانی هه‌ڵاتنی خه‌ڵکیان گرتووه و هه‌ر که‌سێك له‌و ڕێگه‌یه بگرن ده‌ستبه‌جێ ده‌یکوژن.
k24-
