موسڵ... داعش لیستی داواكراوانی سه‌ركرده‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له به‌ری چه‌پ هه‌ڵاتوون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و لیسته 31 كه‌س له خۆ ده‌گرێت، تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خراوه‌ته‌پاڵ كه له خاڵه‌كانی پێشه‌وه شه‌ڕ بێ‌ئومێد بوونه و خاڵه‌كانی پشكنینیان له ناو موسڵ و ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ره‌و باعاج ده‌چن جێهێشتووه، له‌ترسی ده‌ستگیركردنیان و یان كوژرانیان ئه‌گه‌ر به‌رگری به‌رامبه‌ر هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێـت، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و لیسته ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌گرێته‌وه، له‌به‌ری چه‌پی موسڵ له‌به‌رده‌م هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵاتوون، وتیشی، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ، ئه‌وه سێیه‌م لیسته داعش بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستی پێكرد، هێزه عێراقییه‌كان پێشڕه‌ویان كردوه و له ئێستادا له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی موسڵ شه‌ڕ هه‌یه و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه رزگار كراون.
payamner-
