راپۆرتی نەتەوه یەکگرتووەکان لەسەر یەک مانگی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ

راپۆرتی نەتەوه یەکگرتووەکان لەسەر یەک مانگی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ



ئەمڕۆ ماوەی یەک مانگی تەواوی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیە چڕوپڕەکانە بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ، لەگەڵ دەیان و ھەزاران خێزان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان کە پێویستیان بە ھاوکاری ڕزگارکردنی ژیانە، کۆمەڵگای مرۆیی لە عێراق دووچاری قەبارەیەکی گەورە لە پێویستی بوونەتەوە. ئەو بەرەوپێشچوونانەی ئەم دواییە زیاتر قەیرانی مرۆیی لە وڵاتێکی وەک عێراق دەخاتە مەترسیەوە کە پێش وەختە ١٠ ملیۆن کەس پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی بوو.



لە زۆربەی ناوچە تازە ئازادکراوەکان، ژێرخانی ھاووڵاتیان وەکو ئاو و ووێستگەکانی کارەبا، قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان زیانیان پێگەیشتووە و خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان زۆرجار بەردەستنین. خێزانەکان برسیانە بەھۆی لەدەستدانی ژیان و گوزەران، پچڕانی بەرھەمی خۆراک و کۆمەکی، و زیادبوونی نرخی خۆراک لە بازاڕەکان. دابین کردنی ئاو بۆ خواردنەوە و بەرھەمی کشتوکاڵی زیانی بەرکەوتووە، ھەروەھا ئامێری کشتوکاڵیش. زۆربەی خێزانەکان ناچارکراون کە ئاوی چارەسەرنەکراو لە بیرەکانەوە بخۆنەوە؛ منداڵەکانیان نەکوتراون، بەبێ پەروەردەی فەرمین و زۆربەیان زۆر پێویستیان بە ھاوکاری دەروونی و کۆمەڵایەتیە. پیسبوونی زۆری ناوچە تازە ئازادکراوەکان بە مینە چێندراوەکان و تاکتیکە گەرمەکانی سەر زەوی لەلایەن ئەندامانی گروپە چەکدارەکان کە موسڵیان کۆنتڕۆڵکردووە بەکارھێندراون بەمەش مەترسی بەپەلە و ماوە درێژ دەخاتە سەر ژیانی ئەو خەڵکە و ژینگەکە.



خاتوو لیز گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی: " لە ھەر شوێنێک بتوانین، ھاوکارانی کاروباری مرۆیی یارمەتی پێشکەش بە ئاوارەکان و خێزانە زیان بەرکەوتووەکان لە کۆمەڵگا تازە ئازادکراوەکان دەکەن، بە ناوی کۆمەڵگای مرۆییەوە. "ئێمە بەخێرایی کاردەکەین و لە نزیکەوە ھەماھەنگی دەکەین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی بۆ یارمەتیدانی ھەندێک لەو کەسانەی کە زۆرترین مەترسیان لەسەرە لە جیھان".



نزیکەی ٥٩,٠٠٠ کەس ئاوارە بوون، لەوانە نزیکەی ٢٦,٠٠٠ منداڵ. بۆ ھاوکاری کردنی حکومەتی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان دەستیان کردووە بە دابین کردنی ھاوکاری بۆ ئاوارەکان و خێزانانی دانیشتوی ناوچە تازە ئازادکراوەکان. زیاتر لە ٤٠,٠٠٠ کەس لە خێوەتگە فەرمیەکان لە سێ پارێزگا نیشتەجێکراون کە لەلایەن حکومەت و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیە نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکانەوە ئامادەکراون و بەڕێوە دەبردرێن. زیاتر لە نیوەی ئاوارەکان بریتین لە ئافرەتان و کچان و سەرۆک خێزانە ئافرەتەکان کە زۆرجار بریتین لە ڕزگاربووانی دەستی توندوتیژی و مامەڵە خراپەکانی تری مافەکانی مرۆڤ.



زیاتر لە ١٣,٠٠٠ ئاوارە پێشوازیان لێکراوە و وەرگیراون لەلایەن کۆمەڵگا خانەخۆییە بەخشندەکان یان لە باڵەخانە گشتیەکان ژیان دەگوزەرێنن. زیاتر لە ٦٩,٠٠٠ کەس ھاوکاریان پێدراوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ئاوارەبوونیان، زیاتر لە ١١٤,٠٠٠کەس پارچەکانی خۆراکیان وەرگرتووە، زیاتر لە ١٤,٣٠٠کەس خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی تەنگەتاویان بۆ دابین کراوە و زیاتر لە ٦٦,٠٠٠ کەس کەل و پەلەکانی تەنگەتاوی ناوماڵیان بۆ دابین کراوە و ھەندێک لە ١٢٤,٠٠٠ کەس خزمەتگوزاریەکانی ئاو و پاک و خاوێنی وەردەگرن، لەوانە تانکەری ئاو. زیاتر لە ٦,٧٠٠ ئافرەت و کچ ڕاوێژکردنەکانی تەندروستی ئافرەتانی دووگیانیان وەرگرتووە، لەوانە ڕزگارکردنی ژیان و ھاوکاری کردن لە کاتی منداڵ بوون. ھەندێک لە ١,٤٠٠ دانیشتنەکان بەڕێوەچوون بۆ گەیشتن بە ڕزگاربووانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی. توانای پەناگە و خزمەتگوزاریەکان لەو خێوەتگایانەی ئێستا فراوان دەکرێن و باشترکراون، و شوێنی تەنگەتاوی نوێش بنیاتنراون.



نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان سوپاسگوزارن بۆ ئەو ھاوکاریەی کە وەریدەگرن لەلایەن کۆمەکبەخشەکان بەڵام سەرچاوەی زیاتر بەپەلە پێویستن بۆ ھاوکاری کردنی دەیان و ھەزاران خێزان کە پێویستیان بە ھاوکاریە. لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی زستان، و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو لە شەودا، خێزانەکان، زۆربەی ئەوانەی کە لە ماڵەکانی خۆیان ڕایانکردووە بێ ھێنانی ھیچ شتێک لەگەڵ خۆیان، پێویستیان بە گەرمکەرەوەکان و بەتانیەکان و کەل و پەلەکانی تری وەرزی زستانە.



زیاتر لە ١٠٠ ھاوکارانی کاروباری مرۆیی لە ئێستادا ھاوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە زیانیان بەرکەوتووە بەھۆی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بە گوێرەی بنەماکانی مرۆیی بۆ مرۆڤایەتی، بێ لایەنی، بابەتیانە و سەربەخۆیی.



لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ناو گەڕەکە قەرەباڵغەکانی شاری موسڵ، ھاوکارانی مرۆیی زۆر نیگەرانن لەبارەی توانای خێزانە زیان بەرکەوتووەکان بەھۆی ململانێیەکە تاکو دەستیان بە شوێنێکی ئارام و ھاوکاری بگات. لە خراپترین سیناریۆدا، زۆربەی ھەر زۆری یەک ملیۆن کەس لەوانەیە لەوپەڕی مەترسیدابن لە کەوتنە بەر تەقەکردنەکان، نیشانە شکێنەکان (قەناس)، پیسبوون بەھۆی بۆمبە چێندراوەکان، دەرکردنی بەزۆرە مڵی ی ھاووڵاتیان و لەوانەیە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاربھێندرێن. کەوتنەوەی قوربانی لە ھاووڵاتیان، و نەبوونی توانا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، زۆر جێگای نیگەرانین.



کۆمەڵگای مرۆیی لە عێراق زۆر بە قوڵی نیگەرانە سەبارەت بە ڕاکردنی ھاووڵاتیان، و دووبارە، لە کۆتایی مانگی یەکەمی ھەڵمەتی سەربازی بۆ سەر موسڵ، بانگەشەکان بۆ ھەموو لایەنەکانی ئەم ململانێیە دووپات دەکەینەوە کە ئەوپەڕی ووزەیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی مافەکانی ھاووڵاتیان و پابەندبوونی بە ناچاری لە ژێر یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی.



واژۆکاران:



لیزا گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق، نوێنەری مرۆیی لە عێراق، UNDP

ئەلتاف موسانی، نوێنەری ڕێکخراوی WHO لە عێراق

بڕونۆ گێدۆ، نوێنەری ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق

فاضل ئەل زوبی، نوێنەری ڕێکخراوی FAO لە عێراق

ئیڤۆ فرێجسن، سەرۆکی نووسینگەی UNOCHA لە عێراق

عیرفان عەلی، سەرۆکی پرۆگرامی UN-Habitat لە عێراق

پاولا چیوانگو، جێگری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان OIC, UN Women لە عێراق

پیتەر ھاوکینس، نوێنەری ڕێکخراوی UNICEF لە عێراق

سالی ھایدۆک، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی WFP لە عێراق

ڕەمەناپان بەلەکڕیشنان، نوێنەری ڕێکخراوی UNFPA

تۆماس لۆپەر ویس، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی IOM لە عێراق

ئاڕۆن برێنت، نوێنەری ڕێکخراوی CARE لە باکوری عێراق

ئانێتا سەرنە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ACF لە عێراق

ئەلبێرتۆ بۆکانێگرا، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی Cordaid

ئارام شەکەرەم، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی Save the Children لە عێراق

خەلیل سلێمان، بەڕێوەبەری بەھاناوەچوون لە باکوری عێراق، لە ڕێکخراوی World Vision

وۆڵفگانگ گرێسمان، بەڕێوەبەری کاتی لە ڕێکخراوی NRC لە عێراق
payamner-
Top