ئەمریکا: لەگەڵ بوونی حکومەتێکی ناوەندیی بەھێز نین لە عێراق و سووریا

ئەمریکا: لەگەڵ بوونی حکومەتێکی ناوەندیی بەھێز نین لە عێراق و سووریا



بەرێوەبەری ناوەندی ھەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند جارێکی دیکە حکومەتێکی ناوەندیی بەھێز حوکمی عێراق و سووریا ناکات.



لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەو وڵاتە، "جۆن برینان"، بەڕێوەبەری ناوەندی ھەواڵگریی ئەمریکا(سی.ئای.ئەی)، دابەشکردنی عێراق و سووریای ڕاگەیاند و وتی، ھەرگیز جارێکی دیکە ناتواندرێ حکومەتێکی ناوەندیی بەھێز حوکمی ئەو دوو وڵاتە بکەن.



ڕاشیگەیاند، حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ بوونی حکومەتی ناوەندیی سەرکوتکەر نیە لەو دوو وڵاتە کە بوونی ئەو جۆرە حوکمە ھۆکاری ئەو ھەموو ستەمکارییانە بووە کە لە نەتەوە و پێکھاتەکان کراوە.
payamner-
Top