نوێنەری ئۆباما کشانەوەی یەپەگە لە منبج پشتڕاست دەکاتەوە

 نوێنەری ئۆباما کشانەوەی یەپەگە لە منبج پشتڕاست دەکاتەوە
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش کشانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە شاری منبج پشتڕاست دەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2016، یەپەگە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە شاری منبج بەرەو رۆژهەڵاتی رووباری فورات کشاونەتەوە.

برێت مەکگۆرک، نوێنەری باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، کە پاش راهێنانی هێزە لۆکاڵییەکان، یەپەگە لە شارەکە کشاوەتەوە.

پێشتر تورکیا هەڕەشەی لە یەپەگە کردبوو، بەوەی ئەگەر هێزەکانی لە شاری منبج بمێننەوە، ئەوا لەلایەن فڕۆکە جەنگییە تورکییەکانەوە بۆردومان دەکرێن.













باسنيوز
Top