شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاگه‌یاندنه‌كانی داعش ئاشكرابوو
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه له دادگه‌ی تاوانی عێراقی ده‌ست ڕاگه‌یاندنه‌كان كه‌وتووه، كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ڕێكخراوه كاری ڕاگه‌یاندنی كردووه، به‌ناوی ئه‌بوو ساڵح، چه‌ندین نهێنی ڕاگه‌یاندنی و به‌ڕیوه‌بردنی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ڕوون كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنكاره‌ی داعش، ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو: "تۆڕێكی ته‌واوی په‌یامنێرانمان له گشت ناوچه‌كان هه‌بوو، جگه له‌وه‌ش وردبینی زمانه‌وانی، هه‌ڵه‌چه‌ن و ده‌رێنه‌ر و مۆنتاژی گرته ڤیدیۆییه‌كانمان له‌گه‌ڵ بوو، بۆ سه‌رچاوه‌ی زانیاریش، په‌یامنێره‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌كانی سه‌ربازییان له‌و ڕێكخراوه دیاری كردبوو كه زانیاری‌یان پێده‌دان".
ئه‌وه‌ش بۆ قسه‌كانی زیاد ده‌كات: "سه‌رچاوه‌كان، له هه‌موو ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كان و هێرشه‌كانیان، كوشتنی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی گه‌ڕه‌كه‌كانیان، به ڕاگه‌یاندنكاره‌كان ده‌گوت".
ئه‌بوو ساڵح، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، په‌یامنێر، هه‌واڵه‌كانیان بۆ به‌رپرسی به‌ش گواستوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بۆ (ناوبه‌ش) هه‌موو ئه‌مانه‌ش ناوی نهێنی شوێنه‌كانیانن و گوتیشی: "به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ش، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ناوبه‌ش ده‌نارد، ئه‌ویش بۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ده‌نارد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ له‌سه‌ره‌وه بڕیار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌درێت، یان هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌رشیف ده‌كرێت، پێش ئه‌وكاتیش، به‌شێك هه‌بوو كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له زمانه‌وانی و لایه‌نی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرد".
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، دواتر بنكه، په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌ی سه‌ربازییه‌وه ده‌كرد، ئه‌ویش دوای مۆنتاژكردنیان و ده‌رخستنی سه‌ربڕینه‌كان و شێواندنی شوێنه‌كانیان، ئه‌و په‌یامنێره‌ی داعش، ئه‌وشی بۆ قسه‌كانی زیاد كرد: "ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرایه‌وه، به كوالێتێكی باش نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ڕێكخراوه، زۆر گرنگی به كوالێت ده‌دات و ده‌یه‌وێت كاره‌كانی خۆی به كوالێتێكی باش ئه‌رشیف بكات".
بڵاوكراوه‌ی ئه‌عماق، ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی داعشه، گشت كاره‌كانی خۆیان له‌وێوه بڵاو ده‌كرده‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌كاونتیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و فه‌یسبووك هه‌بوو.
له‌لای خۆیه‌وه، هادی جه‌لو مه‌ڕعی، سه‌رۆكی ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، ڕایگه‌یاند: "ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی داعش، له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی عێراقی، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نهێنییه‌وه كار ده‌كات و زانیاری گرنگ بۆ ناو كه‌سانی سه‌رووی ڕێكخراوه‌كه ده‌گوازێته‌وه، به‌تایبه‌ت له شاره‌كانی دیكه كه شانه‌ی نووستوویان هه‌یه".
له 17/10/2016 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی، ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ‌یان ده‌ست پێكردووه، كه له ساڵی 2014 له ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه، تا ئێستا 140 ناوچه له گوند، گه‌ڕه‌ك، شاره‌دێ و شارۆچكه‌یان ئازاد كردووه.
باسنيوز
