داعش بە شەش خۆكوژ ھێرش دەكاتە سەر كەربەلا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند 11 كه‌س به‌هۆی شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی كوژران و زیاتر له 20 دیكه‌شی بریندار بوون.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند شه‌ش خۆكوژی داعش هاتنه ناو سنووری قه‌زای "عین التمر" به دووری 120 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای كه‌ربه‌لا و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌نگارییان بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕو پێكدادان روویدا و هه‌ر شه‌ش كه‌س خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی فوراتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند خۆكوژه‌كانی داعش له شه‌ڕ و پێكدادان كوژراون.
سهرچاوهكەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه به‌وه ده‌دات چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیاندا بهێنه ناو شارۆچكه‌ی عه‌ین ته‌مر و هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییەكان تووشی شه‌ڕ و پیكدادان ببن و خۆیان بته‌قێننه‌وه.
گوتیشی به پچڕ پچڕ ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت كه ئاماژه‌یه‌ك به بوونی چه‌كدارانی دیكه‌ی داعش، هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندییان له ده‌روبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌ین ته‌مر گرتووه‌ته به‌ر بۆ پێشیگرتن به هاتنی چه‌كدارانی دیكه‌ی داعش.
K24
