نوجێفی: ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت
ئوسامە نوجێفی روونیکردەوە، پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ بەھۆی زۆری رێژەی خەڵکی سڤیل لە شارەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت.
نوجێفی جەختیکردەوە، خەمساردییەک لە لایەن ئیدارەی پارێزگای نەینەوا ھەیە بۆ دابینکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی مووسڵ.
روونیشیکردەوە، حکوومەتی عێراقیش کەمتەرخەمە لە دابینکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان.
نوجێفی راشیگەیاند، حکوومەتی عێراق بە وردی چاودێری پێشێلکارییەکان دەکات و لێکۆڵینەوەشی لە بارەی چەند کەیسێک دەستپێکردووە.
K24
