فڕۆكه‌كانی عێراقی به ملیۆنان بڵاوكراوه له موسڵ به‌ر ده‌ده‌نه خواره‌وه
"له بڵاوكراوه‌كاندا، ئامۆژگاری و رێنمایی هاووڵاتییان كراوه و له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه و داوایان لێكراوه ئاماده بن بۆ له‌ناوبردنی داعشی تیرۆریست كه به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی عێراقی له سه‌ره‌مه‌رگ دایه".
له دوایین پێشهاته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه موسڵ كه له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دهستیێكرد، رۆژی شه‌ممه ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراقی و چەند یەکەیەکی سوپا توانییان ھەردوو گەڕەکی ئۆربەجیە و قادسیەی دووەم لە بەری رۆژھەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەن و گەمارۆی گەرەکی عەدەنیش بده‌ن.
K24
