فڕۆکە عێراقییەکان پەیامێک بۆ دانیشتووانی مووسڵ دەنێرن
شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، داوای ئامادەکاریی بۆ دەرپەڕاندنی جەکدارانی داعش لە دانیشتووانی شارەکە دەکرێت و لە پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
هەروەک شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاندووە، ئەو پەیامانە لەرێگای فڕۆکە جەنگییە عێراقییەکانەوە وەک بەشێک لە شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ، بەسەر دانیشتووانی شارەکە خراونەتە خوارەوە.
لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
باسنیوز
