سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه‌ پلاندانه‌رى هێرشه‌كانى خورماتوو بوو كوژرا

 سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه‌ پلاندانه‌رى هێرشه‌كانى خورماتوو بوو كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى توانییان له‌سنوورى نێوان پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك و دیاله‌، هاوكارى یه‌كه‌مى ئه‌میرى ویلایه‌تى كه‌ركووكى سه‌ر به‌ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، بكوژن.

سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كه‌ى كه‌ركووك به‌ ماڵپه‌رى حه‌شدى شه‌عبى ڕاگه‌یاند :" ئه‌بو ده‌حام عێراقی، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هاوكاره‌ نزیكه‌كانى ئه‌میرى ویلایه‌تى كه‌ركووكى سه‌ر به‌ داعش، له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌ى متێبجه‌ له‌ نێوان دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك، كوژرا".

سه‌رچاوه‌كه‌، باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ كوژراوه‌كه‌، به‌ده‌سته‌ ڕاستى ئه‌میرى ویلایه‌تى كه‌ركووك داده‌نرا و پلاندانه‌رى زۆرێك له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانى ناوچه‌كه‌ بوو، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ى فه‌تحه‌ و خورماتوو".

دوێنى فه‌رماندى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله‌، كوژرانى 25 چه‌كدارى سه‌ر به‌ڕێكخراوى داعش له‌ ناوچه‌ى متێبجه‌، ڕا گه‌یاند.










باسنيوز
Top