داعش بۆ مانەوە لە مووسـڵ هانا بۆ ژنان دەبات

 داعش بۆ مانەوە لە مووسـڵ هانا بۆ ژنان دەبات
رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ مانەوە لە مووسڵ، هانا بۆ ژنانی رێکخراوەکە دەبات.

بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش چەندین ژنی خۆکوژی رێکخراوەکەیان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە بردووەتە گەڕەکی (وحدە) لە باشووری شاری مووسڵ.

داعش وەک هۆکارێکی مانەوەی دەسەڵاتی خۆی، سەیری خۆکوژەکان دەکات و ژنانیش بۆ ئەم مەبەستە بەکار دەهێنێت.

لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.












باسنيوز
Top