دژه تیرۆری عێراق: چەند سەد مەترێک لە موسڵەوە دوورین
سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێ هێزه‌كانی عێراق ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له شاری موسڵه‌وه دوورن و خه‌ڵكیش لە دژی داعش له‌نێو موسڵ ده‌ستیان به راپه‌ڕین كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م تالیب جغاتی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له گوندی ته‌هراوه كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌م "كه‌متر له چوار كیلۆمه‌تر" له شاری موسڵه‌وه دووره، رایگه‌یاند كە ئه‌وان چه‌ند سه‌د مه‌ترێكی كه‌م له شاری موسڵه‌وه دوورن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌چنه نێو شاره‌كه‌وه.
جغاتی روونی كرده‌وه ئێستە هێزه‌كانیان له كه‌ناره‌كانی پێشه‌وه‌ی موسڵن، زۆر زۆر نزیكی شاره‌كه‌ن و چه‌ند سه‌د مه‌ترێكی كه‌م له موسڵه‌وه دوورن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی گوندی بازوایا و كارگه‌كانی گوندی گۆگجه‌لییان رزگار كردووە، ئێستە نزیكی موسڵن و ئه‌وه‌ش زۆر شت ده‌گه‌یه‌نێ، له‌پێشیانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌ركه‌وتنمان نزیكه و رزگاركردنی موسڵیش نزیكه.
Bas News-
