بەسرە.. مەسیحییەک دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەکوژرێت
رۆژی شەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2016، پەرلەمانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی کڕین، فرۆشتن و دروستکردنی خواردنەوە کحولییەکانی دا.
دوای ئەو بڕیارە، دوو چەکداری نەناسراو بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە دەستڕێژی گوللەیان لە لە نزار ئیلیاس ئەلقس موسا کردووە، کە هاووڵاتییەکی مەسیحیی دانیشتووی بەسرەیە و کوشتوویانە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، نزار ئیلیاس ئەلقس موسا خاوەنی دوکانێکی فرۆشتنی خواردنەوە کحوولییەکان بوو و خەڵکی شارۆچکەی حەمدانییەیە لە پارێزگای نەینەوا، بەڵام چەندین ساڵە لە بەسرە نیشتەجێیە.
باسنيوز
