شارۆچکەی روتبە رزگار دەکرێتەوە
لە چەند مانگی رابردوودا، هێزە عێراقییەکان سەرکەوتوو بوون لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانی پارێزگای ئەنبار.
بۆ کەمکردنەوەی گوشاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان لەسەر چەکدارانیان لە سنووری پارێزگای مووسڵ، رۆژی دووشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2016، چەکدارانی داعش بە چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکە و داگیریان کردەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە رۆژی سێشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2016، هێزە عێراقییەکان شارۆچکەی روتبەیان رزگار کردووەتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
