دوو گوند لە باشووری مووسڵ رزگار دەکرێنەوە
شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاندووە، کە هێزەکانی فیرقەی 15ـی سوپای عێراقی و لیوای 18ـی پۆلیسی ئیتیحادی چوونەتە ناو گوندەکانی هیرارە و رەسیف لە باکووری ناوچەی شورا، لە باشووری شاری مووسڵ.
شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزە عێراقییەکان لە ێشڕەویی بەردەوام دان بۆ رزگارکردنەوەی ناوچەی شورا و لە گەیارەشەوە هێزێکی گەورە جوڵەی پێکراوە.
رۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ لەژێر سەرپەرشتییراستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سنووری میحوەری خازر راگەیاند و ناوچەیەکی فراوانی رۆژهەڵاتی پارێزگای نینەوا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە رزگار کرایەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
