سوپای عێراق رەتیدەکاتەوە حەمدانییە کۆنترۆڵکرابێتەوە

سوپای عێراق رەتیدەکاتەوە حەمدانییە کۆنترۆڵکرابێتەوە
سەرچاوەیەک لە نێو سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی حەمدانییە رەتدەکاتەوە و دەڵێت:" هێزەکانمان نزیکی شارەکە بوونەتەوە".

سەرچاوەیەک لە نێو سوپای عێراق کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەواڵی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەمدانییە و کۆمەڵگەی کەرەملێس لەلایەن سوپای عێراقەوە راست نییە، بەڵام سوپا پێشڕەوییەکی زۆری کردووە و بە تەواوی لە شارەکە نزیک بووەتەوە.

پێشتر فەیسەڵ ئەسکەندەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای حەمدانییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-10-2016 سوپای عێراق توانیویەتی سەنتەری شاری حەمدانییە کۆنترۆڵبکاتەوە، بەڵام دواتر ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.

قەزای حەمدانییە یەکێکە لەو شارانەی کە مەسیحی، کاکەیی، موسوڵمان و عەرەب و کوردی تێدا دەژی و بە دووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ.
Rudaw-
Top