به وێنه.. شه‌وى رابردووى موسڵ ببينه
ديمه‌نه‌كان له شه‌ودا تۆمار كراوون و وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش كه نزيكه‌ى 20 كه‌س ده‌بن، به چه‌كى سوك له ترافيك و شه‌قامێكى گشتيدا ريزيان به‌ستووه.
به گوێره‌ى ئه‌و ڤيديۆيه بێت كه كه‌ناڵه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ره‌وشى شه‌وانى موسڵ به هۆى ئه‌و ترسه‌ى داعش له هێرشى پێشمه‌رگه و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌تى خامۆشه و هيچ جووڵه‌يه‌كى ئاسايى له شه‌قامه‌كان به‌ديناكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان به‌شێك له هاووڵاتيانى موسڵ له هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌كى ئارامن بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رابكه‌ن.
كه‌ناڵى روسياليه‌م بڵاويكردووه‌ته‌وه, كه دوێنێ زياتر له 2000 هاووڵاتى دانيشتووى موسڵ شاره‌كه‌يان به‌جێهێشتووه و روويانكردووه‌ته سووريا و له لايه‌ن هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستانه‌وه داڵده دراوون.
k24-
