ڕزگاربوویەکی ژێر دەسەڵاتی داعش: بەناوی جیهادی نیکاحەوە ژنان و کچانیان دووگیان دەکردین
سه‌عات 9ی به‌یانی بوو، به‌رانبه‌ر به یه‌كێ له كێڵگه‌كانی باكووری گونده‌كه ده‌سگیر كراین، ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌رووی ئه‌و رێگایه‌وه، كه به باكووری گونده‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، رووه‌وه بناری باشووری چیای شنگالیش ده‌ڕوانێت.
له‌یلا، درێژه به رووداوی رۆژی ره‌شی دهسگیركردنهكهیان ده‌دات و ده‌ڵێ: تێكڕا 25 پیاو له‌گه‌ڵ 70 ژن و منداڵ ده‌بووین. چه‌كدارانی داعش هه‌رچی پاره و پوول و زێڕ و مۆبایلی پێمان بوون، لێمانیان سه‌ند.. پاشان من به چاوی خۆم دیتم، پیاوه‌كانی ریز كرد، یه‌ك به یه‌ك به ده‌مانچه كوشتیانن. هه‌ر 25 پیاوه‌كه‌ی ئێمه‌یان كوشت. كه‌سوكاری نزیكی ئێمه له‌نێو كوژراوه‌كاندا بوون، وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌م و هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌م كه ناوی (خه‌له‌ف) بوو، هه‌روه‌ها هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی خه‌له‌فیش كه ناوی (محۆ) بوو.
داعشه‌كان ته‌نیا چوار چه‌كدار بوون، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دا بوو، هه‌ر 25 پیاوه‌كه‌ی ئێمه بێ چه‌ك بوون، ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك تفه‌نگیان پێ بوایه، چه‌كدارانی داعش نه‌یان ده‌توانی لێمان نزیك بكه‌ونه‌وه.
له‌یلا له گێڕانه‌وه‌ی تراژیدیاكه به‌رده‌وام ده‌بێت: كه به‌به‌ر چاوی ئێمه‌وه پیاوهكانمانیان كوشت، هه‌موو ژنه‌كان له هاڕژنی گریان و فیزاحیان دا، پاشان به شین و پڕچ رنینه‌وه به‌ره‌و ته‌رمه‌كان چووین. من ویستم بچمه سه‌ر ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌م تا بۆ داویین جار بۆنی بكه‌م و ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیی لێ بكه‌م، چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان له به‌ر پێمان كرد و رێ‌یان نه‌داین.
دوای ئه‌وه‌ی داعش هه‌ر 70 ژن و منداڵه‌كه‌ی گوندی كۆچۆیان راپێچ دا، له‌یلا باسی ئه‌و شتانه‌ش ده‌كات، كه له رێی كۆچی به‌ناچاری و به دیلییهوه، تووشیان هات: من 25 ته‌رمم به قه‌د پاڵی سه‌نگه‌رێكی گڵینه‌وه بینی. ئێمه‌یان به‌ره‌و شارۆچكه‌ی (سیبا شێخدر) برد. له‌وێشدا، له شه‌قام و كۆڵانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا ته‌رمی نزیكه‌ی 450 كه‌سمان بینی، ته‌رمه‌كان هی كه‌سانی ته‌مه‌ن جیاجیا بوون، منداڵیشیان له‌نێودا بوو. ته‌نیا له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی سیبا شێخدر 40 ته‌رم كه‌وتبوون، شارۆچكه‌كه چۆڵ و هۆڵ، ته‌نیا ئوتومبیلی داعش جاروبار به‌نێو شه‌قامه‌كاندا ده‌هاتن و ده‌چوون، له‌به‌ر بۆنی ئه‌و ته‌رمانه نه‌مانتوانی زۆر له‌وێدا بمێنینه‌وه.. خه‌ریك بوو له تینووا چاومان سپی بێت.
له پاش سێ سه‌عات، ئێمه‌یان به‌ره‌و گوندی (گر زهرك) گواسته‌وه. داعش كه‌وتنه شكاندنی قوفڵی دووكان و كۆگاكان، به چاوی خۆم دیتم دووكانی براكه‌میان شكاند و تاڵانیان كرد. ئاویان بۆمان هێنا، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆریشم تینووبوو، به‌ڵام چه‌ندی كردم دڵم رێی پێ نه‌دام ئاوی ده‌ستی ئه‌وان بخۆمه‌وه. پاش شه‌ش سه‌عاتی دی، ئێمه‌یان بۆ قه‌زای به‌عاج گواسته‌وه، به‌نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا دهیانسووڕاندینهوه، ژنانی عه‌ره‌بیش له خۆشیی به‌دیلگرتنی ئێمه، هه‌لهه‌له‌یان لێ ده‌دا. كاتێك گه‌یشتینه بازگه‌یه‌ك، له ئوتومبیله‌كان هاتینه خوارێ، حه‌وت ژنه عه‌ره‌بیش هاتن و قوتووی نوقڵیان به ده‌سته‌وه بوو، به هه‌لهه‌له لێدانه‌وه نوقڵبارانیان كردین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له شایی و زه‌ماوه‌ندێكی راسته‌قینه‌دا بین.
پاشان و له هه‌مان رۆژدا ئێمه‌یان بۆ شاری شنگال گواسته‌وه و سێ سه‌عات سوڕاندینیانهوه له‌و شاره‌شدا له‌نێو شه‌قام و كۆڵاندا ته‌رممان بینی. پاشان به‌ره‌و مووسڵ‌یان بردین و 15 رۆژ له‌وێدا ماینه‌وه، دواتر ئێمه‌یان برده ته‌له‌عفه‌ر، له‌وێش 20 رۆژ ماینه‌وه. ئنجا ئێمه‌یان برده گوندی (كهسرل میحراب) و 45 رۆژیش له‌وێدا ماینه‌وه.
له‌یلای رزگاربووی ده‌ستی داعش وردتر ده‌چێته نێو تراژیدیای رۆژانی دیلییهكهی و ده‌ڵێ: "كاتێك چووینه نێو كهسرل میحرابه‌وه، مۆبایلمان ده‌ست كه‌وت و ته‌له‌فۆنمان بۆ كه‌سوكارمان كرد، پاش ئه‌وه تا یه‌ك ساڵی ته‌واو نه‌متوانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به كهسوكارمهوه بكه‌م."
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: پاش به‌سه‌رچوونی یه‌ك ساڵ، ئێمه‌یان بۆ شاری ره‌ققه له سووریا گواسته‌وه، له‌وێدا سه‌رینێكم به سكمه‌وه شه‌ته‌ك دا، ئیدی هه‌رچه‌ندی ته‌ماشایان ده‌كردم كه گوایه دووگیانم، لێم دوور ده‌كه‌وتنه‌وه. پاش 15 رۆژ له فێڵهكهم حاڵی بوون. ئیدی ژنان و كچانی دیلی ده‌ستی داعش روومه‌ت و روخساری خۆیان به ته‌نی ره‌ش ده‌كرد، تا داعش لێیان دوور بكه‌وێته‌وه. جارێكیان چوار كچ له ره‌ققه خۆیان به شێت پیشان ده‌دا، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه به درۆ خۆیان شێت كردووه، داعش كه‌وته كوتان و لێدان و جه‌ڵده كردنیان.
وه‌ك له‌یلا ده‌ڵێ: رۆژێكیان بۆم رێك كه‌وت ته‌له‌فۆنم بۆ براكه‌م كرد، ئه‌و دڵنیای كردم منداڵه‌كانم ساغ و سه‌لامه‌تن. ئه‌ویش سۆراغی هاوسهرهكهمی كرد، من راستییهكهم پێ نه‌گوت، كه به كوژراوی دیتوومه، هه‌ڵبه‌ت هێنده بیرم لێ ده‌كرده‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌م سێ جار هاته خه‌ونم و داوای لێم كرد مردنه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نم، جا بۆیه ناچار بووم ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكه‌م كه شاردبوومه‌وه.
رووداوی خه‌مگین و كاره‌ساتباری ئافره‌تانی رووسووری كورد له رۆژانی دیلایهتیی ده‌ستی داعش، به‌شێكی له زاری له‌یلا مه‌حموود ده‌بیستین، كه به‌م جۆره درێژه به تراژیدیای بهدیلچوونهكهی ده‌گێڕێته‌وه: دوای یه‌ك مانگ 14 كچ و ژن بووین، ئێمه‌یان به‌ره‌و (قهستهڵی خواروو) هه‌ر له سووریا گواسته‌وه. ئه‌و منداڵه‌ی پێم بوو، لێمیان سه‌ند، غه‌زال كه ئافره‌تێكی گونده‌كه‌مان بوو، كچۆڵه‌یه‌كی زۆر جوانی به باوه‌شه‌وه بوو، داعشێك هات ویستی به زه‌بری هێز لێی بسه‌نێت، به‌ڵام غه‌زال به‌رگریی كرد، لێدان و تێهه‌ڵدان سوودی نه‌بوو.. داعشه‌كه تیخێكی له باخه‌ڵی ده‌رهێنا و سه‌ر و بسكی غه‌زالی له بێخه‌وه بڕی، ئه‌ویش تا تینی تێدابوو هاوار و فیزاحی ده‌كرد و نه‌ی ده‌هێشت پرچی ببڕن، داعشه‌كانی دی به‌م دیمه‌نه پێده‌كه‌نین و گاڵته‌یان پێ ده‌هات. دوای بڕینی پرچی درێژ و خاوی غه‌زال، داعشه‌كان گه‌مه‌یان به‌و پرچه ده‌كرد و گاڵته‌یان به پرچی ژنانی چیا ده‌كرد، دهیانگون: له‌به‌ر چییه كوفر و جوانی پێكه‌وه له چیادا هه‌ن؟ كورد جوانییان هه‌یه و كه‌چی تا ئێستا به راستی باوه‌ڕیان به ئایینی ئیسلام نییه، به‌ڵكوو هه‌موو دابونهریتێكیان پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه، ئه‌وان په‌یڕه‌وی كوفر و گومڕایی و رێی باب و باپیرانیان ده‌كه‌ن، نایه‌نه سه‌ر رێچكه‌ی ئیسلام.
پاش چوار مانگ له قهستهڵهوه ئێمه‌یان به‌ره‌و شاری منبج هه‌ر له سووریا گواسته‌وه. له رۆژانی یه‌كه‌مم له‌وێ هێنده ئازار و ئه‌شكه‌نجه درام، ناگوترێ. له‌به‌ر ژانهپشت تا چوار رۆژ جووله‌م پێ نه‌ده‌كرا. بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌م حاڵه مامه‌وه، چونكه ملم بۆ داعشێك نه‌ده‌دا كه كرابوومه كۆیله و به‌نده‌ی ئه‌و، هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو ژنیشی هه‌بوو، كه‌چی زۆر چڵێس و داوێنپیس بوو. سه‌ره‌تا له ژنی گه‌وره‌ی پاڕامه‌وه، به‌ڵام ئه‌و تێر قسه‌ی سووكی پێم گوت و ده‌ری كردم، ژنه بچووكه‌كه‌ی سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵم باش بوو، چونكه ده‌یویست به‌ده‌م داوای مێرده‌كه‌یه‌وه نه‌چم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه گه‌وره‌كه ئه‌ویشی هان ده‌دا، ئیدی ئه‌ویش له‌گه‌ڵم گۆڕا و خراپ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد. هه‌موو رۆژێ له لای پیاوه‌كه سكاڵایان لێم ده‌كرد، ده‌یانگوت: ئه‌وه كوفر به ئایینه‌كه‌مان ده‌كات، ده‌یه‌وێ هه‌ڵبێت، له كاتی خۆیدا نوێژمان له‌گه‌ڵ ناكات، ده‌ڵێ من ئاماده نیم خواستی مێردهكهتان به‌جێ بگه‌یه‌نم، زۆر جار ده‌یه‌وێ مۆبایلمان لێ بدزێت و ته‌له‌فۆن بۆ كه‌سوكاره كافره‌كه‌ی خۆی بكات.. هتد.
له‌و ماوه‌یه‌ی له‌و ماڵه‌دا بووم، رۆژانه هێنده‌م ئازار چه‌شتووه، كه هیچ ژنێك له جیهاندا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌چه‌شتووه، به پێله‌قه، به بۆكس، به كێبڵ، به دار و گۆپاڵ، هه‌رچی بكه‌وتایه‌ته ده‌ستیان، منیان پێ ده‌كوتا. جارێكیان پیاوه‌كه پێلهقهیهكی قایمی له زگم دا، ئه‌وكاته پۆستاڵی له‌پێدا بوو، به‌و پێله‌قه‌یه بوورامه‌وه و تا چه‌ندین رۆژ خوێن له جه‌سته‌م رۆیشت. هێنده خراپ و به‌دڕه‌وشتانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كرد، رۆژگارمان تاریك و نووته‌ك بوون، جارێكیان كچه كوردێكی ئێزدی ناوی (زه‌ریفه) بوو له شاری قه‌سته‌ڵ، هێنده گوشاریان بۆ هێنا، له داخان خۆی كوشت.
له‌یلا مه‌حموود به‌م جۆره چیرۆكی رزگاربوونی له ده‌ستی داعش ده‌گێڕێته‌وه: من هه‌وڵی هه‌ڵاتن و خۆدهربازكردنم دا، خۆم له‌نێو باخچه‌یه‌كدا شارده‌وه. ئوتومبیلێك كه‌وته دوام و هاواری ده‌كرد "له‌یلا له كوێی؟ خۆت راده‌ست بكه باشتره." هه‌ستم كرد به دوای مندا ده‌گه‌ڕێن، جا باخچه‌كه‌م جێ هێشت. سه‌عات 8:30 بوو، ئوتومبیلێك له به‌رده‌مم وه‌ستا و منیش سه‌ركه‌وتم، منی برده ماڵێك پیره‌مێرد و پیره‌ژنێكی لێ بوو. حه‌وت رۆژ له‌و ماڵه‌دا مامه‌وه، ته‌له‌فۆنم بۆ كه‌سوكارم كرد، منیان بۆ شاری ره‌ققه گواسته‌وه، منیان راده‌ستی قاچاخچییه‌ك كرد، پاش ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بڕه پاره‌ی رزگاركردنهكهم له‌گه‌ڵ براكه‌م رێك كه‌وت، له پشتییه‌وه سواری ماتۆڕ بووم، به‌نێو گرد و شاخ و باخ و دارستاندا گوزه‌ری كرد، چه‌ند جارێكیان له سواری ماتۆڕه‌كه به‌ربووینه‌وه، به‌ڵام هه‌موو جارێكیان به سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌ستاینه‌وه، تا رۆژی 12/4/2016 خودای مه‌زن به‌یه‌كجاری له ده‌ستی داعش رزگاری كردم.
باسنيوز
