شەش داعشی بەلەمسوار کەوتنە بەر بۆردومان و تێدا چوون
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان لە سنووری شاری مووسڵ لە ئاوی دیجلە سێ بەلەمی تیرۆریستانی داعشیان کردە ئامانج، بەو ھۆیەوە ھەر سێ بەلەمەکە بە شەش داعشەکەی ناویانەوە لەناو بران."
سەعید مەموزینی گوتیشی، لەناوبردنی ئەو بەلەمانە لە نزیک پردی حۆریدا بووە؛ پردەکە زیانی پێ گەیشتووە، بەڵام نەڕوخاوە و بای ئەوە ماوە ھاتوچۆی پێدا بکرێت.
KDP
