عەبادی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری دەبێت

عەبادی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری دەبێت




سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەوڵێکی کوشتن لە پارێزگای کەرکووک، رزگار دەبێت.



رۆژی هەینی 14ـی تشرینی یەکەمی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری کەرکووکی کرد و سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە.



حەیدەر عەبادی لە سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە، تاوتوێی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی حەویجەی باشووری کەرکووکی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کرد.



ماوەیەکی کەم دوای سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەنگەرەکان لە نزیک مەکتەب خالید لە رۆژئاوای کەرکووک و جێهێشتنی ناوچەکە، سێ هاوەن ئاراستەی ناوچەکە کران.



بەپێی زانیارییەکان، کەوتنە خوارەوەی سێ هاوەنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
Bas News-
Top