باڵیۆزى سعوودیه له عێراق گۆڕدرا
سامر سه‌بهان، به‌ڵیۆزی سعوودیه له عێراق، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر، بڵاوی كرده‌وه :" نزاى خێر بۆ عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌رى ده‌كه‌م له ئه‌ركه‌كه‌یه‌دا بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاروبارى باڵیۆزخانه‌كه له به‌غدا، سه‌ركه‌وتوو بێت".
ماوه‌یه‌كه كێشه‌ى دیپلۆماتى له‌نێوان عێراق و سعوودیه له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى سامر سه‌بهان درووست بووه، پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواى له سعوودیه كرد باڵیۆزه‌كه‌ى بگۆڕێت.
باسنيوز
