عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد و نووسینگەی عەبادیش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوه

عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد و نووسینگەی عەبادیش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوه


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ باڵیۆزی تورکیای له بەغدا بانگهێشت کرد و پەیامی ناڕەزایی خۆی سەبارەت به درێژەی بوونی هێزەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراق پێگەیاند.



بەرپرسێکی ئاگاداری عێراقی به فرانس پرێسی راگەیاند، سەبارەت به بوونی هێزەکانی سەربازیی تورکیا له "بەعشیقه" و وته توندەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، عێراق ناڕەزایی توندی خۆی به باڵیۆزی تورکیا گەیاندووه.



هەر ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق له بەیاننامەیەکدا گوتی، تورکیا رێگەچارەیەکی جگه له رێزگرتن له سەروەریی عێراق و کشاندنەوەی هێزەکانی نییه.
Payamner-
Top