سەدام بەندیخانەیەكی نهێنی ئەشكەنجەدانی لە نیویۆرك هەبووە

سەدام بەندیخانەیەكی نهێنی ئەشكەنجەدانی لە نیویۆرك هەبووە
نێردەی هەمیشەیی كۆماری عیراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری نیویۆركی ئەمریكا لەسەردەمی رژێمی پێشووی سەدام حسێن-دا وەكو بەندیخانەیەكی نهێنی بۆ ئەشكەنجەدانی نەیارانی ئەو رژێمە بەكارهێنراوە، ئەوەش بەپێی نیویۆرك پۆست.


سەرچاوەكە لەزاری دوو بەرپرسی عیراقییەوە كە بەمەرجی ئاشكرانەكردنی ناوەكانیان قسەیان كردووە، بڵاویكردۆتەوە باڵەخانە پێنج نهۆمییەكە كە دەكەوێتە ناوچەیەكی دەوڵەمەندنشینان لەنزیك (سێنتراڵ پارك) نهێنییەكی ڕەشی هەیە، چونكە ژێرزەمینی ئەو باڵەخانەیە وەكو بەندیخانەیەكی نهێنی لەلایەن هەواڵگری عیراقییەوە بۆ ئەشكەنجەدانی نەیارانی رژێمەكە لە ئەمریكا بەكارهێنراوە.
Xandan-
Top